• جەستەی مرۆڤ لە 13 زانیاریدا
    bextewery.net

    14-04-201412:04

    1. ئەو وزەیەی كە مێشك بەكاری ئەهێنێت توانای داگیرساندنی گڵۆپێكی 25 واتی هەیە.
    2. لووت توانای جیاكردنەوەی 50 هەزار بۆنی هەیە.
    3. بچووكترین ئێسك لە لەشدا "ئێسكە ئاوزەنگی" یە كە ئەكەوێتە گوێی ناوەڕاستەوەو قەبارەكەی نزیكەی (2.8) ملیمەترە.

  • گێزەرو چاو
    bextewery.net

    5-04-201412:04

    پسپۆرانی بواری خواردەمەنییەكان ئامۆژگاری مرۆڤیان كردووە، كەلەوەرزشی زستاندا گێزەر زۆر بخۆن بۆ ئەوەی چاوەكانیان بەهێز بێت.

  • محه‌مه‌د به‌دیع: تیرۆریستی راستەقینه‌ ئەوانەن کە بە کودەتای سەربازی ھاتوونەتە سەر حکوم
    bextewery.net

    3-04-201412:04

    گه‌ڕێكی دیكه‌ی‌ دادگا بۆ دادگاییكردنی‌ محه‌مه‌د به‌دیع رابه‌ری گشتی كۆمه‌ڵی میانڕه‌وی ئیخوان موسلیمین و په‌نجا سه‌ركرده‌ی تری كۆمه‌ڵی ئیخوان له‌دادگای ناعادیلانه‌ی كوده‌تاچیه‌كان له‌قاهیره‌ی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كاتی‌ دادگایكردنه‌كه‌شیدا رێگه‌ به‌ محه‌مه‌د به‌دیع درا ته‌نها بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش ...

  • زانیاری سەرسوڕهێن لەسەر بیڵ گەیتس
    bextewery.net

    3-04-201411:04

    بیڵ گەیتس دەوڵەمەندترین و بەخشندەترین ملیاردێرە لەجیهانداو خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە كە گەورەترین و بەربڵاوترین كۆمپانیای سۆفتوێرە لەجیهاندا. ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەكی سەرسوڕهێنن سەبارەت بەو پیاوە:

  • قەرەزاوی لە قەتەر دەمێنێتەوە
    bextewery.net

    21-04-201412:04

    سەرۆكی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان د. یوسف قەرەزاوی ئەو ھەواڵانی كە گوایە لە قەتەر دەردەكرێ و روو لە وڵاتێكی دیكە دەکات، بە درۆخستەوە، یوسف قەرەزاوی بۆ رۆژنامەی ئەل شەرق كە ناوەندەكەی لە قەتەرە ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ھەواڵانەی گوایە ناوەندی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە قەتەرەوە بۆ تونس یان وڵاتێكی دیكە دەگوێزرێتەوە دوورە لە راستییەوە و گوتی: "ئەگەر خوا شتێكی دیكە نەخواز...

سەرجەم وتارەکانی حاجی کاروان
روونکردنەوەیەکى گرنگ لەبانگخواز حاجى کاروان خاوەنى ئیمتیازى دەزگاى بەختەوەرى بۆراى گشتى:
3-01-2012   11:01
bextewery.net

بەناوى خواى گەورە و میهرەبانەوە .. دۆستان و خوشکان و برایان و هۆگرانى بابەت و بەرنامەکانى من .. سەلامى خواى گەورە لەهەموو لایەکتان بێت، بەندە بەپێویستى زانى ئەم روونکردنەوە پێویستە ئاڕاستەى هەموولایەکتان بکات، کەتایبەتە بە بەرنامەکانم .

 

دیارە بەندەى خزمەتکارى هەموو لایەک، لەسەرەتاى دەست بەکاربوونمەوە لەوتاردان و پێشکەش کردنى بەرنامەى ئیمانیى هەمەجۆر تەنها مەبەستم رەزامەندى خواى گەورە بووە و هیچى تر ... وەبەئەرکى سەرشانى خۆمى دەزانم و نایکەم بەمنەت بەسەر هیچ کەس و لایەنێک .. بۆیە چەند خاڵێکى گرنگ وەک روونکردنەوە دەخەمە بەردیدەى ئێوەى ئازیز و خۆشەویست:


یەکەم: من بڕیارم داوە لەهەرشوێن و کەناڵێک بێت بتوانم دینى خوا بگەیەنم و هەموو سەرەتاى کارێکم تەنها بۆرەزامەندى خودا و خزمەتى ئیسلام بووە و رۆژێک لەرۆژان بەدیدێکى حیزبیانە و سیاسییانە کارم نەکردووە و تەنها لایەنى بانگخوازیم گرتۆتە بەر ئەگەر خواى گەورە قەبوڵى بکات .
دووەم: زۆرجار لەملاو لەولا گلەیى ئەوەم لێدەکرێ کەبۆچى لەکەناڵەکانى تر بەرنامە و وتار پێشکەش ناکەم و تەنها روو لەکەناڵى ئاسمانى سپێدە و کەناڵى لۆکاڵى یەکگرتوو دەکەم ..!! من هیچ کات رێگە بەخۆم نادەم بانگخوازییەکەم لەکەناڵێکى تایبەت قۆرخ بکەم، بۆئەوەى جەماوەر ئاگاداربن بەندە چەندین جار داواى لەکەناڵەکانى تر کردووە بەرنامەم هەبێت بەبێ بەرامبەر و تەنها لەبەر رەزامەندى خواى گەورە بەڵام بەداخەوە زۆربەى کەناڵەکان وەڵامیان نەبووەو، دەبوایە وەک هەستکردن بەرامبەر بەئایین ئیستعدادیان هەبووایە پێشوازیان لەوداواکارییەى من بکردایەدیارە هەندێک کەناڵ لەبەر ئیعتباراتى شەخسى و حیزبى روویان نایەت کارى وا ئەنجام بدەن .. بۆنموونە: خۆم داوام لەکەناڵى ئاسمانى هەولێر و کەناڵى ئاسمانى پەیام کردووە دیارە ئەوان ئامادەییان تێدانیە تەنیا جارێک وەک میوانێک لەکەناڵەکەیان داوەت بکەن بۆسوودگەیاندن بۆچینى گەنجان و موسڵمانان بەتایبەتى، من هیچ کات جیاوازیم لەنێوان کەناڵەکانى پەیام و سپێدە نەکردووە چونکە هەردوو کەناڵ بەردەوام لەخزمەتى ئیسلام دان، بۆیە ئەم روونکردنەوەیە لەم خاڵە دەخەمە روو چونکە بینەران دەڵێن حاجى کاروان تەنها روو لەسپێدە دەکات و ناچێتە پەیام، بەڵام بۆچى ئەم پرسیارە لەکەناڵى پەیام نەکراوە ..!!؟؟
سێیەم: کەناڵە عەلمانیەکانى سەربەدەسەڵات گلەییان لێناکرێت، چونکە دیارە خۆیان خاوەن نەهج و بەرنامەى حیزبیانەى خۆیانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تەکانم بەخۆمداوە بەشدارى لەهەندێک بەرنامەى پێویست لەوکەناڵانە بکەم .. ئەگەر ئێستاش لارییان نەبێت من ئامادەم بەبێ بەرامبەر و وەکو بانگخوازێک بەرنامە پێشکەش بکەم .
چوارەم: وەکو لەخاڵى پێشوو ئاماژەم پێدا هەردوو کەناڵى پەیام و سپێدە، لاى من جیاوازییان نیە و ئامادەم لەبەرنامە و وتاردان هاریکارییان بکەم و بگرە ماوەى چەندین ساڵە لەسەرداواى بەڕێوەبەرایەتى کەناڵى ئاسمانى سپێدە بەرنامەم پێشکەش کردووە و بەشداریم لەهەموو جۆرە باسێک کردووە لەبەرنامە تایبەتەکان لەهەموو رووداوو بۆنەیەک، بەڵام بەڕێوەبەرایەتى کەناڵى ئاسمانى پەیام رۆژێک لەرۆژان ئامادەیى تێدانەبووە داواى پێشکەش کردنى بەرنامەیەکم لێبکات و من لەهەموو کاتێک ئامادەبوونم تێداهەیە بۆئەوەى جەماوەرەکەم گلەییم لێنەکەن و زۆرى داواکارى ئەوان وایلێکردم روونکردنەوەکە بنووسم .
پێنجەم: لەبارەى کەناڵى ئاسمانى سپێدەوە، کەلەئێستادا بەرنامەم نەماوە لەبەرئەم هۆکارەى خوارەوەیە:-
بەرنامەى یارانى خۆشەویست کە هەر هەفتەو تیشک دەخەمە سەرژیانى هاوەڵێکى بەڕێزى پێغەمبەر دروودوسەلامى خواى لەسەربێت، تائەم کاتە ویستم وابوو درێژە بە بەرنامەکە بدەم، بەڵام بەهۆى گۆڕینى کاتى بەرنامەکە لەکاتژمێر نۆى شەو بۆ حەوتى ئێوارە ساردبوونەوەیەک رووى تێکردم، چونکە ئەو کاتە بەگونجاو نازانم و لەکاتەدا سەد هەشتاى بینەرانى کوردستان و دەرەوەى کوردستانیش بەتایبەتى تر لەوڵاتانى ئەوروپا، لەبینینى بەرنامەکە بێبەش دەبن و بەڕێوەبەرایەتى سپێدە ئەوکاتەى منیان تەرخان کرد بۆبەرنامەى سیاسیى کەئەمڕۆ زۆربەى بینەران بەدەست بەرنامەى سیاسییەوە بێزارن، دیارە بەلاى کەناڵى سپێدەوە بەرنامەى سیاسیى لەبەرنامەى ئایینى و ژیانى هاوەڵان پێویست و گرنگترە، دواى ئەوەى بۆم روون بۆوە کەبەڕێوەبەرایەتى کەناڵەکە ئەم بڕیارە بەدەست خۆیان نەبوو بۆیە بڕیارمدا ئەگەر بەرنامەکە نەگەڕێتەوە کاتى جارانى ئامادەنیم بەرنامە پێشکەش بکەمەوە .
شەشەم: ماوەى دووساڵە من لەدەنگى یەکگرتوو رادیۆى هەولێر دەنگم نییە !! هۆکارەکەى ئەمەى خوارەوەیە:
لەگەڵ نەمانى بەڕێوەبەرى پێشووى رادیۆکە، ستافێکى تر هات بە بەڕێوەبەر و دەستەى کارگێڕییەوە، هەرزوو بەفەرمانێک بۆکارمەندانى جێبەجێکردن راگەیەنرا کەنابێت بەهیچ شێوەیەک وتارو محازەرە و نزاکان و تەنانەت ریکلام بۆوتارەتایبەتەکانم بکرێت ...!!!
من هەوڵى خۆمدا لەرێگەى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو و بەرپرسى مەڵبەندى دووى هەولێرى یەکگرتوو بەڵام بەڕێوەبەرى رادیۆکە داواى ئەوانى رەت کردەوە و لەگەڵ چەند بەرپرسێکى ترى رادیۆکە بوونەتە دەمڕاستى رادیۆکە و لەکۆتاییدا بەرپرسى مەڵبەندى دووى یەکگرتوو وتى: من هیچم لەدەست نایەت ..!!!!!!!!
حەوتەم: بەنسبەت مزگەوتەکان: خۆزگە بمتوانیبایە هەموورۆژانێک لەمزگەوتەکان بۆهۆشیارکردنەوەى گەنجان وتارو محازەرەم هەبووایە، کەدەبوایە بۆئەم کارە خودى وەزارەتى ئەوقاف بانگهێشتى بانگخوازانى بکردایە، بەڵام بەپێچەوانەوە، دواوتارم لەمزگەوتەکانى زۆربەڕێزان مامۆستا جەمیل عەلى و مامۆستا نیزامەددین یونس بوو، بەڵام بەڕێوەبەرى ئەوقاف بانگهیشتى هەردوو مامۆستاى بەڕێزى کردو، بەڵێننامەى پێ پڕکردنەوە کەنابێت چیتر حاجى کاروان لەمزگەوتەکانى ئێوە وتاربدات تەنانەت لەوکاتەدا بەڕێز مامۆستا جەمیل بەرگرى تەواوى لەمن کرد و وتى: تەنها ئامۆژگارى ئایینى پێشکەش بەگەنجان کردووە و هیچى تر ...
جەماوەرى خۆشەویست:
سوپاس بۆخوا لەماوەى ئەوەندە ساڵەدا بەپشتیوانى خواى گەورە، هەوڵى خۆم داوە و هیچ کاتێکیش ساردبوونەوە رووم تێناکات و ناسرەوم لەخزمەتکردنى ئایینى پیرۆزى ئیسلام و موسڵمانانى کوردستان، بەوئومێدەى بینەران و گوێگرانى وتاروبەرنامەکانم گلەییم لێنەکەن و نزاى خێرم بۆبکەن " منیش لەلاى خۆمەوە تادوایین هەناسە لەخزمەتى ئیسلام و گەلەکەمدام والسلام علیکم ورحمە الله"


دڵسۆزتان : حاجى کاروان نەجمەدین
خاوەنى ئیمتیازى دەزگاى بەختەوەرى
هەرێمى کوردستان - هەولێر:
3-1-2012

3 Aug 2012 - 17:46

dastt xosh bet enshalla xway gawra jazay xert bdatawa u sarkawtut ka la dunyaw la qyamat hiwadarm bardawam bit la xzmat krdni dine eslam u nmunat zor bet enshalla. 

awat

19 Mar 2012 - 16:07

dast xosh kak haji xwai gawra baxtawrt bkat

شلير رضا

9 Jan 2012 - 10:56

سلامى خوات ليبى مامؤستا كيان ئةوان با دلنيابن ناتوانن ببن بة ريكر لة بةردةم بلاوبونةوةى دينى خواى كةورةدا خواى كةورة سةركةوتوى هةردوو دنيات بكات توخوا توش دوعا بوئيمة بكة

Ahmed

8 Jan 2012 - 13:24

insha Alla xwai gawra sarbarzi dnyaw qyamatt bkat.. chonka xzmat ba islam dakaet..

Sozan....Swed

5 Jan 2012 - 21:17

slawe xwat lebet kanali speda to ba hamo dniat nasan hiwadarm barnamakat bardawam bet chonka hamoman peuist man ba amozhgareyakani toia

bayan

5 Jan 2012 - 12:52

ده‌سته‌كانت خۆش مامۆستا بۆ ئه‌و روونكردنه‌وه‌كه‌ت ئه‌وه‌نده‌ ده‌لێم خواى گه‌وره‌ ته‌مه‌نت پر خێرو به‌ره‌كه‌ت بكات و سه‌ركه‌ووتوى هه‌ر دوو دونیا بێت ئومێد ده‌كه‌م تێكراى كه‌ناله‌ ئیسلامیه‌كان به‌خۆیان بچنه‌وه‌

rebaz omer

5 Jan 2012 - 01:19

hiewai sarkautnt bo axawzm aishalla xwai gaura lahamuman razi abet lasar karakant bardawam bba

ملا طارق

4 Jan 2012 - 23:58

بةداخةوة بؤكةنالى بةيامى كومةلى ئيسلامى بةلام بةبيجةوانةوة كةنالى سبيدة بةردةوام بةرنامةى بة ملاشيرزاد و ملا سليم شوشكةيى و ملاهاورىَ و دكتور عبدالواحد داوة ..!! بةلام نازانم بؤ ئةوان ئةوةنة حيزبيانة كارئةكةن و ئةوةنةى زانيومة دةستى كونة نةهزةكان بةسةر بةيامةوة زالة كةدزى برايانى يةككرتووى ئيسلاميين !

suzan

4 Jan 2012 - 22:26

supas bo runkrdneweket hiwadarm kenale islamiyekan ew reftarane neken be taybet kenaly spede , eme zor bezar buyn lew bername syasyane

darea

4 Jan 2012 - 16:40

خوا بشتيوانت بئت وبةردةوامت بكات ,,,,, بة راستى يةككرتوو ئةكةر تؤ لةدةست بدات ئةوا خةلكيكى زؤر لة دةست دةدات..

خؤشناو

4 Jan 2012 - 15:58

بةراستى يةككرتوو و كؤمةليش وا بةره بةره روو لةراكةياندنيكى جاوليكةرى بةناو عةلمانيكان دةكةن و بئ به بئ كاةركانى ئةوان دووباره دةكةنةوه له شيواز و جؤرايةتى و كاتى بةرنامةكان............
بةلام حاجي كاروانيش باش يةككرتووى بةخةلك ناساند و ئيستاش كاريكى وايان بئ نةماوه بؤيه دةيانةويت بشتى لئ بكةن!!!!!
كومةليش لةوانةيه بلين حاجى كاروان سةر بةيةككرتوو بووه و سةر بةئيمه نةبووه.....
خواى كةوره موسلمانان يةك بخات لةسةر عقيدة و مةنهةنجى راستى ئيسلام.
ئامين

kaniaw

4 Jan 2012 - 15:06

دةست خوش ماموستا كيان بةراستى جاوةروانى ئةو كارانةم لةو كةنالانة نةدةكرد بةتايبةتى لةم كاتةى ئيستادا كةنج ئةوةندةى بيويستى بةبةرنامةى ئاينى هةية ئةوةندة بيويستى بةسياسةت نية

باوكى ئاية

4 Jan 2012 - 14:22

السلام عليكم
(( تلك الدار الآخرة نجعلها للذين لا يريدون علوا في الارض ولا فسادا والعاقبة للمتقين))

muhammed barznji

4 Jan 2012 - 12:54

خوای گه‌وره‌ پاداشتی تۆی ئازیز بداته‌وه‌ مامۆستا به‌ڕاستی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌یت ....هیواخوازبوین كه‌ لله‌ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌ وتاره‌ سودبه‌خشه‌كانی جه‌نابتمان ببینیبایه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنی كورد جگه‌ له‌ به‌ڵادابردنی گه‌نجه‌كانمان هیچی تر نازانێت

سؤران خؤشناو

4 Jan 2012 - 12:51

ده ست خؤش مامؤستا كيان ,هه ر سه ركه وتوو سه رفراز بيت له دنياو قييامه ت,به هيواى زياتر خزمه ت كردن به ئايينى بيرؤزى ئيسلام.

4 Jan 2012 - 11:54

دةستةكانت خؤشبيت و هيواى بةردةواميت بؤ ئةخوازين,دلنياتةكةين
وة لاى هةمووان مةحبوبيت و بة بانكخوازيَكى دلسؤز ناسراويت خواى كةورة تةمةن دريَزت بكات بؤ بلاوكردنةوةى ئاينى ئيسلام

ئاريان

4 Jan 2012 - 10:40

مامؤستا كاروان هيوادارم لة كارةكانى خؤت بةردةوام بيت. زؤر سةيرة كةنالَى ئاسمانى بةيام كةناليكى ئايينية جؤن داوات كردووة بةرنامة بيشكةشبكةى وةلاميان نةداوةتةوة !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

ريبوار قرداغي

4 Jan 2012 - 10:27

السلام عليكم ورحمةالله وبركاتة
بةراستي جيكاي سةرسورمانة لة كةناليكي ئيسلامي اصلاحيدا لةماوةي هةفتةيةكدا سةعاتيك رةوا نةبينريت بةكةسيكي بانكخواز كةبةراستي كاريكةري خؤي هةية لةسةر دةرووني كؤمةلانيك كةنج ولاو كةخواي كةورة لةسةردةستي ئةم بةريزةدا هدايةتيان وةركرتوة هيوادارين كةبةريزان لةكةنالي سبيدةوراديوي يةككرتوو بةجدي بير لةمة بكةنةوة

parstw.sa

4 Jan 2012 - 09:54

سلاو مامۆستا گیان ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانت بوه‌ په‌یامی خۆتت گه‌یاندووه‌ و لای خوای گه‌وره‌ وون نابێت ... به‌لام زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و دوو كه‌ناله‌ نه‌ده‌بوو به‌وشێوه‌یه‌بن له‌م رۆژه‌دا هه‌موو شتیك بووه‌ به‌ حیزبایه‌تی خۆزگه‌ چیتر ئه‌م بیركردنه‌وه‌ و ئه‌و خه‌یالانه‌یان نه‌مایه‌ ....... كه‌سانیك كاری راگه‌یاندن به‌رێوه‌ ده‌بات كه‌م ئه‌زمونن یا ته‌نها رای شه‌خسی خۆیانه‌ و ئاگایان له‌ ده‌وروبه‌ر نه‌ماوه‌ دژایه‌تی به‌ كه‌سانی بێ لایه‌ن ده‌كه‌ن............. به‌هیوای سه‌ركه‌وتنت مامۆستای گیان

4 Jan 2012 - 09:21

kak haje karwan wallahe awadam xosh dawye ka naw3e nabe chunka lawatay xom danasm aw dena paka blaw dakayawa bes ba daxawa zorbay kanalakan bes lo syasatw barnamay qor bakar dainn badaxwaya mn awanday bzanm to hzbe new chunka zor shtm let detya baraste gryanm hat ka aw babatam xwendawa mn lerawa amaday tawawm haya bot la nahyae hamw shtek.

honrawa

4 Jan 2012 - 06:03

xway gawra sarkautoot kat wa taman drezht kat bo xzmaty dinakay..

Ahmed faris

4 Jan 2012 - 03:36

Dast xosh bet mamostay barez . Xwa gawara padashtu xerbdatawa
Wa xwa gawra hamish iarmatit bdatw sarkawtw bkat la xzmat krdni am Dina piroza. Mn be hji mobalaxa datwanm blemish barasti to
Che xot la naw dle hamw mosmanani kurdistan awropa krdotawa. Wa nishatw amozh garyakant zor ba swdw ba pezn. Xwa sarkawtw bkat . Mn dale kanali speda w payam abet zor zor mamnwn bn ba miwandari krdi kaseki wak to . Chunka ba miwandari krdni kakeki wak to kanala kayan awadan dabetw binari zid dabet wa kaseki zor swd la amozhgaryakant war dagret. Kanal islamyakan abet hamw hawlw te kozhanian Bo xw bet na Bo masalay hizbi . Agar awa barzhawani hizbi b bxana Pesh barzhawandi dini xwa awa ba bash bzannmersey hia bash nabet. c

هاوڕێ

4 Jan 2012 - 03:25

بەڕاستی دەست خۆشیت لێدەکەم مامۆستا گیان. جەنابتان و چەندین بانگخوازی تری کورد بە یارمەتی خودای گەورە ڕۆلێکی گەورەتان هەبووە لە بە ئاگاکردنەوەی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە تایبەتی گەنجان.

سەبارەت بەو کەناڵانەش، بەڕاستی جێگای ئەسەفە کەوا بەم شێوەیە هەڵسوکەوت بکەن لەگەڵ بانگخوازان. مەگەر ئەوان ناڵێن ئامانجمان سەرکەوتنی ئاینی ئیسلام و گەیاندنیەتی ئەی کوا بۆ بەرەنگاری دەبنەوە. ئەوەی کە تا ئێستا کراوە لە پەیام و سپێدە بۆ ئیسلام جێگەی دەست خۆشیە بەڵام هێشتاش زۆر شت ماوە کە بکرێت. وە بەڕاستی ئەو بەرنامە سیاسیانە هیچی تێدانیە کە خەڵک سەیری بکات و ئەنجامیشیان نیە، کە لە کۆتاییدا یان کۆمەڵێك قسەی سەر بەفر دەمێنێتەوە یان دەبێتە دژوارتر کردنی دۆخی کوردستان. بە ڕای من لە جێگەی ئەو هەموو بەرنامە سیاسیە بێمانایانە، حەڵقەیەکی وەکو مراد و صالح لێبدەن لە یەک شەودا زۆر بە سوود ترە.

لە کۆتاییدا ئێمە دەستی ماندووبونت دەگوشین و نزای بەخێرتان بۆ دەکەین ان شاء اللە

chnar rashid

4 Jan 2012 - 03:03

dast xo6 bet mamosta gyan xwa pada6tt bdatawa i6alla mn yakekm lawanay lasar dasti bareztan tawbam krdwa boya dawakarm ka i6alla har bardawam bit xo xwa har kanali talafizyoni nakrdwa atwani la rey am saytawa xzmat ba islamu ganji kurd bkayt sarkawtu bit i6alla.

jwanita la almania

4 Jan 2012 - 02:17

mnish dastxoshit le akamw hiway bardawamit bo daxwazm dlniaba kawa hamw ganjek toy xoshawet labar xatri xway gawra barasti mn har 7azm la barnamay dinia ta siasat walla bezar bwm la hawal hamw sari sa3ate barnamayaki aini bkat zor lawa bashtra mn ka hatm bo almania dlm ba spedaw payam xoshbw hiwadarm har 2 kanalaka emayan la bir bet

shexa

4 Jan 2012 - 02:06

slawi xwai gewret lebet mamostagyn berez hywai serkewtnt bodexwazin berezm awa rasto rewane lehemo serdemekda nahezani dini islam rega lebngewaz degrn belam grng awaye bereztan herberdawam bn leser regay rasti xwai gewre jezai xertan bdatewa hemisha chawerwani berhemi tazao amozhgari grngin waselamo aleyko warehmetolaa

emi

4 Jan 2012 - 01:56

dast xo6 mamosta.barasty zor ba daxawa bo hamu kanala kurdeakan kawa qadry aw bang xwazana nagrn bataebaty janabat mamosta gean law dawlatana chand rez law bang xwazana dagrn u chand darfatean pedadan kawa barnama peshkash bkan balam zor badaxawam lay ema aw darfatashyan penadan.balam hewadarm hewadarm aw shtana sardt nakatawa chunka ganjakanman tenuy qsakan u amozhgareakany ton heway sarkawtnu bardawamet bo daxwazm

4 Jan 2012 - 01:45

خوا خێرت بنوسێ هیوادارم هه‌میشه‌ ئه‌وبه‌رنامانه‌ت به‌رده‌وام بێت له‌ هه‌ر که‌ناڵێک بیت گرنگ وشه‌ به‌سودو ئامۆژگاریه‌ جوانه‌کانت بگاته‌ ئێمه‌ خوای گه‌وه‌ره‌ خێرت بۆ بنوسێت

4 Jan 2012 - 01:45

dast xosh mamosta gyan xway gawra sar barzt bkat sarkawtu dabi enshalla

بابان

4 Jan 2012 - 01:39

پيشةكى لة خواى گةورة داواكارم لةريزى پیغةمبةراندا حةشرت بكات جونكة جةنابت هةمان ئيشى پیغةمبةران کردووه‌.
نازانم جؤنى بليم بةلام ئيمة لةم دوو كةنالة يان (يةككرتو و كؤمةل) دةكةوينة گومانةوة جونكة ئةوةندةى گرنگی به سیاسه‌ت ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ بانگه‌واز بۆ ئاین ناده‌ن هه‌زارجار حه‌یف
جونکه‌ ئێمه‌ی موسڵمان ته‌نها ئه‌و دوو که‌ناڵه‌مان هه‌یه‌ که‌ که‌ناڵێکی ئیسلامیبن

raiyan

4 Jan 2012 - 01:32

slaw mamosta gyan dast xosh bo rwnkrdnawakat barasty mn wak kwrdeki danishtuy orupa zor zor peuistm ba wtaru amozhgaryakani bareztana chunka ewa barasty bangxwazn xwa btparezet balam mn hastakam la kurdstan barzhawandy 7zbi lapesh barzhawandy ayniu awdnyamanawaya ka lerashda mabastm yakgrtu komala chunka la rozhgary estada xalki jihan bagshty pewistyan babangxwazan haya chunka lam orupa gawrayada rozhana ba dayanu sadan kas msulman abn agar ba himaty xwdaw pashan bangxwazanu kanalakani ragayandn nabn ke btwane am aina piroza bgayaneu am hamu maxluqa be aga ladini islama wa3ykatawa badaxwa abu yakgrtu komal haryakaian bajya kateki bashyan bo wtarakai janabtan tarxan bkrdaya chunka awan xoyan ba halgry payami islam azann awa basy 7zbakani tr har nakam chunka awan ba ashkra kufrn balam hiwadarm kolnadarbnu aw kamtarxamianay ragayandnakan dangy blndw rastu haqt kpnakanu lahar kuchaw jegayag kabot gunja aw payama jwanay xot bgayany lagal hiway sarkawtnm xway gawra yarmatidartbe ishalla

4 Jan 2012 - 01:31

دةستةكانت خؤش بيت ماموستاى بةريز يا خوا هةر تةمةن دريز و لةش ساغ بيت لة خزمةت ئةم دينة جوان و تاكة دابيت لة خوداى كةوره دةباريمةوه كة هةر بةردةوامت بكات له كارو كردةوه بة سودةكانت و هةر سةركةوتوت بكات, خوداى كةوره ليمان قبول بكات أمين

leila-swed

4 Jan 2012 - 01:14

xway gawre salamete ka,mn delm xoshe ka yegrtoo keseky wak janabtany haye,balam ka keshe bo bernamekan drustken awa jegey daxe barasti.

4 Jan 2012 - 01:12

مامؤستا دةست خؤشبت بؤ ئةم روونكردنةوة داوا لة راكةياندنةكانى يةككرتوو دةكةم بابةرنامة سياسىيةكانننيان كةم بكةنةوة بةرنامةى ئاينى زياد بكةن

حکیم/سلێمانی

4 Jan 2012 - 01:01

سوپاس بۆتۆ سه‌رکه‌ وتووبیت حاجی گییان

شاخه‌وان قه‌ڵادزه‌ی

4 Jan 2012 - 00:43

ده‌ستت خۆیش مامۆستا گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتوبی من ده‌ڵێم که‌ناڵی سپێده‌وپه‌یام ده‌بوو بۆ خۆیان داوایان له‌به‌ڕێزت بکردایه‌ به‌رنامه‌ له‌که‌ناڵه‌کانی ئه‌وان پێشکه‌ش بکه‌ی بۆ زیاتر خزمه‌ت کردن به‌ئاینی ئیسڵام من پێم وایه‌ ووتارو کۆرو به‌رنامه‌کانی تۆ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر گه‌نج هه‌بووه‌ هیوادارم که‌ناڵی سپێده‌و په‌یام به‌ خۆیان دابچنه‌وه‌ خوا جه‌زای به‌خێرت داته‌وه‌

hanar

4 Jan 2012 - 00:38

dastt xosh mamosta gyan bo aw rwnkrdnawa jwanat
hiwadarm bardawamby la xzmatkrdnw amozhgary emay ganjan
xway gawra yarmaty dartbet

اسراء كريم

4 Jan 2012 - 00:38

دةستخوش حاجى كيان سةركةوتووبيت جاران راديؤ و تةلةفزيؤنى يةككرتوو لةلوتكةدا بوون بةلام ئيستا ئيستا نيمجة بازارين بةتايبةتى تر راديؤى يةككرتوو لةهةولير نازانم بؤ واى بةسةرهاتووة و دةيان بةرنامةى بةسودى لةدةستداوة و تةنيا بةكؤرانى نةشياو بردةكريتةوة ديارة كارمةندةكانى لةئاست ئةو مةسئوليةتة دانين

4 Jan 2012 - 00:37

دةست خؤش حاجى كاروان هيوادارم هةر سةركةوتووبى.

كريم احمد

4 Jan 2012 - 00:35

سوباس بؤرونكردنةوةكةت كاك حاجى كيان بةراستى رونكرنةوةكةت لة جى خؤيدا زؤر جار ئةم برسيارانة لةلاى من دروست بوة بة تايبةت ئةوةى كة بؤ لة كةنالى بةيام وتارو محاظرةى نية بةلام ئيستا راستى روداوةكةم بؤ روون بوةوة
بؤ ئةوةى كة دة ليت لة لايان كةنالى ئاسمانى سبيدةوة ريكريت لى دةكريت سةبارةت بةكاتةكان ليرةوة داوا لة سبيدة دةكةين كة هةستيت بةئةركى ئاين رةزامةندى خواى بةروةردكار نةك سياسةت جونكة خةلكى كوردستان بيوستى زؤرى بة ئاينة
بؤية داوا دةكةم بةو ئةركة ئا ينية هةستيت
داواش لة بةيام دةكةم كة دةست بيشخةرى بكات بؤ بيدانى كاتيك بؤ وتارى بةريزتان
خواى بةروةردكار باداشتى دنياو قيامةتت بداتةوة بؤ ئةو ئامؤزكاى و نةصيحةتانةى بةريزتان هةر سةركةوتوو بيت

4 Jan 2012 - 00:30

slaw dast xoshit le akam hiwam waya bgareitawa sar kanali speda o payam ema la europa bas au du kanalaman haya hamu hiwayakaman ba ewaya

hangaws

4 Jan 2012 - 00:28

دةست خؤش مامؤستا بةراستى زؤر حةيف بؤ كةنالة راكةياندنةكان بةتايبةتى سبيدةو بةيام

4 Jan 2012 - 00:24

yarabi xwai gawra serbarzit bikat lam dunya u la qiematiesh toxwa kak haji dohai xerim bo bika kak haji gyan chawakanit mach akam.......etir sopas hewa darim nimu natan zor bet

شاناز/ سويد

4 Jan 2012 - 00:13

دةستخوش سةركةوتووبيت زور جوانة ... هيوادارم يةككرتوو بةخؤى دابجيتةوة جونكة دةزكا راكةياندنةكانى بوونةتة سياسيى و كةسانى زور لاواز و كةم ئةزموونى تيداية كةدةيانةويت دزايةتى ماموستا حاجى كاروان بكةن بةلام خةياليان خاوة و زةرةردةكةن

بۆچونی تۆ لەسەر ئەم بابەتە؟

ئایا هاوكاری هه‌ژاران ده‌كه‌یت ؟

به‌ڵێ
نه‌خێر
زۆربه‌كه‌میی