• ئاگاداربه‌ ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ زۆرترین زانیاری ده‌رباره‌ی تۆ ده‌زانن!
    bextewery.net

    5-01-201511:01

    ئێمه‌ رۆژانه‌ زۆر به‌ ساده‌یی و دڵخۆشیه‌وه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی ناو ئامێره‌ زیره‌كانمان به‌كارده‌هێنین له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ زۆرترین زانیاری ده‌رباره‌ی ئێمه‌ وه‌رده‌گرن و گومانیشی تێدانیه‌ كه‌ سیخۆڕیمان به‌سه‌ره‌وه‌ بكه‌ن.!

  • بلۆككردنی gmail ده‌ستی پێكرد!
    bextewery.net

    30-12-201411:12

    له‌ هه‌نگاوێكی‌ نوێدا و بۆ لاوازكردنی‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات، حكومه‌ته‌ كۆمۆنیسته‌كه‌ی‌ چین هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ جی مه‌یڵی‌ له‌و وڵاته‌دا راگرت.

  • ئاگادارییه‌ك له‌حاجی كاروان
    bextewery.net

    28-12-201404:12

    به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان .. خوشك و برایانی خۆشه‌ویستم، هاوڕێ به‌ڕێزه‌كانم .. سه‌لام و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خودا له‌هه‌موولایه‌كتان بێت.

  • لەشەودا ئەمانە مەخۆ
    bextewery.net

    28-12-201404:12

    بەهۆی ئەوەی شەو بۆ پشوودانە، بۆیە دەبێت مرۆڤ تەندروستی خۆی بپارێزێت و پەنا بۆ هەموو جۆرە خواردنێك نەبات، چونكە رەنگە كاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست بكات.

  • دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بانگخواز حاجی كاروان
    bextewery.net

    5-01-201511:01

    له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری به‌خته‌وه‌ری، حاجی كاروان سه‌رۆكی رێكخراوی رۆشنبیری به‌خته‌وه‌ری باس له‌هاوكاری و كۆمه‌كییه‌كانی رێكخراوی رۆشنبیری به‌خته‌وه‌ری ده‌كات كه‌له‌ساڵی رابردوو بۆئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌كانی رۆژئاوا به‌تایبه‌تی كۆبانێ‌ و موسڵ و شه‌نگاڵ ئه‌نجامی دا كه‌بووه‌ مایه‌...

سەرجەم وتارەکانی حاجی کاروان
گەنج و ئاییندەیەكی گەش و یادی خوا ناونیشانی دوو كوڕی جیاوازی بانگخواز حاجی كاروان بوون لە شارۆچكەی ئاكرێ‌
7-04-2011   12:04
bextewery.net

ئێوارەی دوێنێ‌ هەر یەكە لە رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان لقی ئاكرێ‌ و رێكخراوی خوشكانی  یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دوو كوڕی جیاوازان بۆ بانكخواز حاجی كاروان ) سازكرد .

 

كوری یەكەم بە ناو ( گەنج و ئاییندەیەكی گەش ) لە لایەن رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستانەوە لقی ئاكرێ‌ لە كاتژمێر (2:30) پاش نیوەڕو رێكخرا بوو بۆ گەنجان و قوتابیان ، لە كورەكەدا بەرێز  بانگخواز (حاجی كاروان ) باسی ئەو ئەركە گەورەی سەر شانی گەنجان بە گشتی و قوتابیان بە تایبەتی كرد لە بنیاتنانی كومەڵگا و گورانكاریكردندا ، هەروەها بانكخواز باسی لەوە كرد كە دەبێ‌ گەنج بوێرانە و چاونەترسانە و بە پشت بەستن بە خوای گەورە رۆلی تەندروست و تەواوی خۆی بگێرێت .


لە كوڕی دووەمدا كە لە كاتژمێر 4:30 ی پاش نیوەڕۆ لە لایەن رێكخراوی خوشكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ناو نیشانی ( یادی خوا ) رێكخرابوو بۆ دایكان و خۆشكانی سنووری دەڤەرەكە  بەرێز بانكخواز (حاجی كاروان ) باسی كاریگەری یادی خوا لە سەر ژیانی رۆژانەی مرۆڤ كرد ، هەروەها باسی جۆرەكانی زیكری خوا كرد و چۆنیەتی زیكر كردن.


شایانی باسە كە لە كوڕەكەدا ژمارەیەكی بەرچاوی گەنجان و قوتابیان و دایكان و خۆشكان ئامادەببوون و سوودمەندبوون لە ووتەكانی مامۆستای بانكخواز، هەروەها ئامادەبووان  سوپاسی هەریەكە لە رێكخراوی گەشەپێدان و رێكخراوی خۆشكانی یەكگرتووی ئیسلامییان كرد بۆ سازدانی ئەم جۆرە كوڕانە و هێوای بەردەوامیشیان بۆ خواست .



بۆگوێگرتن لەدەقى وتاره كانى  مامۆستا حاجى کاروان تکایە سەردانى بەشى وتارى دەنگى بکە یاخود کرتە لێرە بکە


بۆچونی تۆ لەسەر ئەم بابەتە؟

ئایا هاوكاری هه‌ژاران ده‌كه‌یت ؟

به‌ڵێ
نه‌خێر
زۆربه‌كه‌میی